شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: کێشەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک بە تەواوی

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کێشەی جووتیارنی کورد لە کەرکووک ڕایگەیاند؛ لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و گوتی لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە لە جووتیارانی کوردی سنووری کەرکووک نامێنێت، هەروەها لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، گوتی: ساڵانە کێشەی ئەوە دروست دەبێت کە بڕێکی کەم گەنم لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو ڕێگرییانە نەمێنێت، لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانیش قسەم کردووە و گوتی لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە لە جووتیارە کوردەکان نامێنێت .
گوتیشی: ساڵانە کێشەی ئەوە دروست دەبێت کە بڕێکی کەم گەنم لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو ڕێگرییانە نەمێنێت، هەروەها هەموو هاوکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو جووتیارانەی چیتر ئەو کێشانەیان نەمێنێت بە ڕێژە بەرهەمەکانیان لێ وەرگیرێت، دەبێت هاوتای شارەکانی دیکەی عێراق ئەو گەنمەی چاندوویانە، هەمووی وەربگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو؛ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەرخەتین بۆ ئەو بابەتە، هەروەها ئەو لیژنەی کە بۆ دیاریکردنی بڕی وەرگرتنی گرنم دانراوە هەوڵدەدەین نەمێنێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، گوتی: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و گوتی لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە نامێنێت، هەروەها لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیەش دوو رۆژ لەمەوبەر لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەممان بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس کرد، دوێنێش لەپەرلەمان بۆ ماددەی 140 چەند بڕیارێکی دیکەمان دەرکرد.
ساڵانە لە وەرزی دروێنەدا جووتیارانی کوردی سنووری پارێزگای کەرکووک ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەکرێنەوە، ئەمساڵیش بە بڕیاری سوپای عێراق دروێنە لە جووتیارانی کورد قەدەغەکراوە و ڕێگریشیان لێ دەکرێت بچنە سەر زەوییەکانیان.
سوپای عێراق هۆشداری داوەتە جووتیاران و ئاگاداری کردوونەتەوە کە نابێت بەرهەمەکانیان دروێنە بکەن، ئەمەش جوتیارانی کوردی توڕە و نیگەران کردووە بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ‌دژی ئه‌و بڕیاره‌ی سوپای عێراق، جووتیارانی گوندی گه‌ڵۆزی سنووری پردێ لە سەر ڕێگەی سەرەکیی کەرکووک – هەولێر گردبوونه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئەگەر ڕێگرییەکان بەردەوام بێت ئەوا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت هەروا دەستەوەستان نابن.

ھەواڵی زیاتر