بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هەموو پەروەردەی شاره‌كان نێردراوە، كه تیاییدا ئاماژه بە زانیاری لەسەر ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هێناوە ده‌كات.
بەپێی نووسراوەکەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دەبێت لە پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان فۆرمەکە بە وردی لەلایەن فەرمانبەری خۆیەتی پڕ بکرێتەوە، دواتر بۆ وەزارەت دەنێردرێنەوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، کارەکە هەموو ئەو بڕوانامانە دەگرێتەوە کە بێ مۆڵەت بەدەست هاتوون و پەسندکردنیان بۆ نەکراوە، هەمان فۆرمیش بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان و مەشقکردن نێردراوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هەر فەرمانبەر و مامۆستایەک فۆرمەکە دەیگرێتەوە، دەبێت بەڵێنی ڕاستی و دروستیی زانیارییەکانی واژۆ بکات.
ده‌قی نووسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: