ڕۆژى شهممه ٢٧ـى نیسانی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، وێڕای سوپاسكردنى ستافی کارەبا، داوای لێ کردن تا چارەسەری شوێنەواری هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ دەکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، ئەو ١٦٠٠ مێگاوات کارەبایەی كه لەبەردەست دایە و لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەی جگە لە غاز بەرهەم دێت، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی پشکی پارێزگهكان دابەش بکرێت و کۆنترۆڵی لۆدی شارەکان بکرێت.
وەزیری کارەبا ههروهها سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری چوار شەهیدەکەی هێرشە درۆنییەکە كرد، و داوای لە تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارهبا و سامانه سروشتييهكان کرد، لە ڕێگەی ئەو وێستگانەی دیکە لە دوکان و دەربەندیخان و خەباتی هەڵمی و دێرەلۆک و باعەدرێ و وێستگەکانی دیکە کە جگە لە غاز لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەوە کار دەکەن، بە باشترین شێوە ئیش پێ بکرێن و دادپەروەرانە دابەشی سەر پارێزگهکان بکرێن.