پسپۆڕێكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا دوو شەپۆڵی بارانبارین روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەر هەیە بارانێكی زۆر ببارێت.
محەمەد كەلاری پسپۆڕی كەشوهەوا رایگەیاند: له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یەدا كاریگه‌ری دوو شه‌پۆڵی بارانبارین له ده‌ریای سوور و ناوه‌راست ڕوو ده‌كاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
راشیگەیاند: پێشبینی تاوه‌بارانی به‌هێز و ناو به‌ناو ته‌رزه و هه‌وره‌بروسكه و بای توند ده‌كرێ و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاو له ناوچه جیاوازه‌كان هه‌یه.
هەروەها رایگەیاند: هۆشداری بۆ جوتیارانی گه‌رمه‌سێر له ئێستاوه تا رۆژی سێشه‌ممه گه‌نمه‌كانیان بدوورنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له زیان.