لە هەولێر ..چلەى ماتەمینى تێکۆشەر و پێشمەرگەى دێرین “د. جەرجیس حەسەن” بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.25، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و بەرپرسانی لق و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و دۆست و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە شارى هەولێر، مەراسیمى چلەى ماتەمینى تێکۆشەر و پێشمەرگەى دێرین و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و وەزیری پەروەردە لە کابینەی سێیەمی حکومەتی ھەرێم “د. جەرجیس حەسەن خەنسی” بەڕێوەچوو.

تێکۆشەر و پێشمەرگەى دێرین “د. جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا” ساڵی 1945 لە گوندی خەنسی سەر بە قەزای شێخان لە دایکبووە، ساڵی 1979 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ھەڵبژێردراوە و لە ساڵانی ھەشتاکاندا بەرپرسیاریێتیی لقی یەکی پارتی وەرگرتووە، رۆڵی گرنگی لە شۆڕشی گوڵاندا بینیوە و دوای راپەرین و دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کابینەی سێیەم پۆستی وەزیری پەروەردەی پێ سپێردراوە، بەداخەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژى 2024.3.14، لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.