به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی4ی2024، له‌سه‌ر ڕێگای نێوان دهۆك بۆ هه‌ولێر نزیك ئۆڤه‌رپاس له گوندی ده‌ربێستان له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش له ڕووداوه‌كه‌دا به‌سه‌ختی برینداربوو.
ئازاد گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆك له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه رایده‌گه‌ێنێت، ئۆتۆمبێلێك له جۆری نیسان خۆی به گاردێلی ڕێگاكه كێشاوه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانی، كه دوو كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش به سه‌ختی برینداربووه.