سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئومێد خۆشناو لەسەر هەڵکردنی ئاڵای تورکیا پەیامێکی بڵاو کردەوە

پارێزگاری هەولێر دەڵێت: یه‌که‌م جار نییه‌ له‌ کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له‌ قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه‌ و له‌ هه‌موو دونیا کاری وا کراوه ‌و ده‌کرێ.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، یه‌که‌م جار نییه‌ له‌ کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له‌ قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد،  ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه،‌ به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراون.

ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئه‌وه‌ بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه‌ و له‌ هه‌موو دونیا کاری وا کراوه ‌و ده‌کرێ.

شەقامەکانی هەولێر بە ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا، بۆ پێشوازیکردن لەسەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕازێندراوەتەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە سەردانی هەولێر بکات.