ئەمڕۆ یەكشەم لەنێو بازاڕی شاری سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی دزینی بڕی 20 ملیۆن دینار دەستگیر كرا و بڕێك لە پارەكانیش رادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.
لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لە دوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەست پێ کرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕەوە دەستگیر بکرێت.
هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كە تۆمەتبار (ع، ر، ح) لەدایکبوی 1970 دانی بەتاوانەکەی داناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن