ئەمڕۆ یەكشەم لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كۆگایەكی گۆشت و جەرگی قەدەغەكراو دەستی بەسەردا گیرا كە بەنیازبوون لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەلایەن تیمەکانمان بە هاوبەشیی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکی گۆشت و جەرگی قەدەغەکراو.
گۆشتەكە لە بازاڕەکاندا قەدەغەکراوە بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت و زیانێکی زۆری تەندروستی هەیە.
گۆشتەكان هەروەها بەشێوەیەکی زۆر نا تەندروست و دوور لە ڕێنماییە تەندروستییەکان کۆگا کرابوو و بەنیازبوون لە بازاڕەکانی شاری هەولێر ساغی بکەنەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی كۆگاكە گیرایەبەر و هەروەها کۆگاکەش داخرا