ئەمشەو پێنجشەممە 18/4/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “لە 15/4/2024، لەشەقامی 150 مەتریی هەولێر تەرمی هاووڵاتی (دیار عمر خدر) دۆزرایەوە، داوی گەشتنی تیمەکانمان بە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و دوای گیانلەدەستدانی لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێیان هێشتووە.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “لە ئەنجامی بەدواداچوونی تیمەکانمان توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری ڕووداوەکە ئاشکرا بکەین بەناوی (ک، ح، ن) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.”
روونیش کراوەتەوە: “لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار (ک، ح، ن) بە ماتۆڕسکیل لە هاووڵاتی (دیار)ی داوە و لە کاتی ڕووداوەکەش خۆشی بە سەختی بریندار بووە و لە دوای ئەنجامدانی ڕووداوەکەش هەڵاتووە”