ڕۆژى دووشەممە ١٥ـى نيسانى ٢٠٢٤، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند “سوودانی لەگەڵ ئەوەیە نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە هەناردە بکرێتەوە، هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق سووره لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.”
دزەیی ههروهها ڕایگەیاند: بایدن جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ کردەوە. هاوکات دەڵێت: سەقامگیريى هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەمەریکا گرنگە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له درێژهى قسهكانيدا، سهرنجى خسته سهر ئهوهى لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و بایدن، تەوەری گرنگ تاوتوێ کران.
لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانيش، ئاماژەی بەوە دا “سوودانی لەگەڵ ئەوەیە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە زووترین کات هەناردە بکرێتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی کرد، دوو گرفتیان لەبەردەمە، پێویستە سەرەتا چارەسەریان بکەن.”
سهفين دزهيى سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، حکومەتی عێراق داوای کردووە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکا بکرێت و گۆڕانکاری لە هەندێک خاڵدا بکرێت. ههروهها لەبارەی ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها دزەیی گوتی کە هیوادارە بابەتی مووچە نەبێتە کارتێکی فشار و بابەتی گەرمی میدیاکان.