دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پرسەنامەیەک لە سەرۆکوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكیان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

بەڕێز ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان