بهڕێوهبهرایهتی چاکسازی گەورانی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی4ی2024، لهبارهی گیان لهدهستدانی سزادراوێك راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت،ئەو سزادراوەی گیانی لەدەستداوە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.
راشیدهگهیهنن، سزادراو ئەسعەد حوسێن ئەحمەد، نەخۆشی شەکرەی هەبوو، لە رێگای تیمەکانمانەوە هەفتانە دووجار رەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و غەسلی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرا و هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی پێشکەشکراوە بە باشترین شێواز، ژیان و مردنیش لە دەست خودایە.
دهقی راگهیهنراو:
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران – هەولێر
بابەت- ڕاگهیهنراو
ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سزادراوی کۆچ کردوو (ئهسعهد حوسین ئهحممد) دەکەین خوای گەورە سەبر و ئارامی ببەخشێت بە بنەماڵە و ئازیزانی ، بە داخەوە کە ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەبوو وە کاریگەری لەسەر کلیەکانی دروستکردبوو،بۆیە ئێمە لە ڕێگەی تیمەکانمان هەفتانە دووجار ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و غەسلی کلیەی بۆ ئەنجام دەدرا و هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی پێشکەش کراوە بە باشترین شێواز ژیان و مردنیش لە دەست خودایە، بۆیە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو سەردانی ئێمەیان کردووە و زۆر سوپاسگوزار بوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وە شایەنی باسە ناوبراو22 ساڵە لە چاکسازییەبە دوو ماددەی یاسایی سزادرابوو بە مادەی 406 + 169 بە ماوەی سزای سێدارە + 5ساڵ و 1 مانگ، وە لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵەی لە هەندێک لە پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە دوورە لەڕاستی وە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پەیج و دەزگایەنە تۆمار دەکەین کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو بڵاو کردۆتەوە و هەوڵی ناوزراندنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانیان داوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست .