په‌يامى پيرۆزباييى نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان

جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى پڕ له‌ ئارامى و ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بۆ‌ هه‌مووان ده‌خوازم، هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت.

با ئه‌م جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌ و مانا و ئامانج و په‌يامه‌كانى له‌ پێكهاتنه‌وه‌، لێكخۆشبوون، لێكنزيكبوونه‌وه‌، ئاشته‌وايى، چاكه‌ و ته‌بايى، بۆ هه‌مووان ببنه‌ ده‌رفه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى و لێبوردن و پێكه‌وه‌يى و هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت و خێرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و هاريكار بين.

به‌ هيواى ڕۆژگار و دۆخ و ژيان و داهاتووى باشتر، جه‌ژن له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان