چوارەمین فیستیڤاڵی کەلەپووری سریانی لەعەنکاوە بەڕێوەچوو

پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، بەئامادەبوونی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕامی نوری، قائیمقامی عەنکاوە و کاردینال مار لۆیس ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی و مەتران مار داود متی شەرف و ژمارەیەکی دیکە لە پیاوانی ئاینی و جەماوەرێکی زۆر، چوارەمین ڤیستیڤاڵی کەلەپووری سریانی لە قەزای عەنکاوە بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژەیە، ڤیستیڤاڵی کە لەپووری سریانی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری هونەری سریانی ڕێکخراوە، جگە لە کاروچالاکی بازاری کەلەپووری کە بە درێژایی ڕۆژانی ڤیستیڤاڵ کراوە دەبێت، چەندین چالاکی دیکەی جۆراوجۆری وەک نمایشکردنی کاری دەستی و دروستکردنی خواردن و نمایشکردنی جلوبەرگ و ئۆپەرێتی گۆرانی و سەمای فۆلکلۆری و بڕگە و بابەتی دیکەی تێدا پێشکەش دەکرێت.