كەمێك پێش ئێستا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدای پایتەختی عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ و كەمێك پێش ئێستا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدای پایتەختی عێراق.

له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك کۆمار و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆ ده‌بێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی هەر لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.

له‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای عێراق، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ ده‌کات.