سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خانوویەکی بە دیاری پێشکەشی پێشمەرگەیەکی برینداری شەڕی داعش کرد کە دانیشتووی کۆمەڵگەی قەدشی سەر بە پارێزگای دهۆکە.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-04-2024، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دیاریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە خانووێکە، ڕادەستی پێشمەرگەیەکی برینداری شەڕی داعش بە ناوی “سەمیر عەبدوڵڵا ئەحمەد” کرد.
دوای ڕادەستکردنی خانووەکە، پارێزگاری دهۆک پیرۆزبایی لەو پێشمەرگەیەی برینداری شەڕی داعش کرد و سوپاسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە خانووەکەی کردووەتە دیاری بۆ ئەو هاووڵاتییەی کۆمەڵگەی قەدش.
لەلایەن خۆیەوە، پێشمەرگە “سەمیر عەبدوڵڵا ئەحمەد” سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە خانووەکەی بە دیاریی پێی داوە و رایگەیاند، “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووبارە برا گەورایەتیی خۆی سەلماند”.