نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی لە یادی 44 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا بڵاوکردەوە و داوا دەکات، حکومەتی عێراق كوردانى فه‌يلى له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ره‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌مڕۆ يادى به ئازارى چل و چوار ساڵه‌ى جينۆسايدى هه‌زاران كوردى فه‌يلى ده‌كه‌ينه‌وه كه له شاڵاوێكى دڕندانه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له‌به‌ر كوردبوون و پشتگيرييان له شۆڕشى كوردستان، ڕووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه و ڕه‌گه‌زنامه و سامان و ماڵ و حاڵيان لێسه‌نرايه‌وه.
له‌م ياده‌دا داواكاريمان له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق دووپات ده‌كه‌ينه‌وه به‌پێى بڕيارى دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه ئه‌و تاوانه‌ى به جينۆسايد ناساند، كوردانى فه‌يلى له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ڕه‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆششدا ده‌بين و هه‌رچى پێويست بێت هاوكار ده‌بين.
جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى ڕه‌ش و ڕابردوويه‌كى تاڵى پڕ له هه‌ڵه‌ى عێراقه كه بووه هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات. ده‌بێ ئه‌و ڕابردووه بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند و وانه و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له عێراق، سوودى لێ وه‌ربگرين.
سڵاو و دروود له ياد و گيانى پاكى شه‌هيدانى كوردى فه‌يلى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/4