گەرمیان گلی – ههولێر
چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتی ئەو کەسانە بدات لە کێشەی خەویان هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی هەمیشە لەگەڵ خەوی نائارام و هەناسەسواری کاتی خەو رووبەڕوون. خواردنەوەی کۆپێک چای بەیبوونی بێ کافەئین بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم کێشانە لەناو دەبات. پرۆسەی هەرسکردنی خواردنەکان بەهێز دەکات ئەگەر تووشی کزانەوەی گەدە هاتوون، ئەگەر سکتان با دەکات و ئازارتان دەدات، خواردنەوەی چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتیدەرتان بێت. بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی پزیشکیی “ڤۆکسنەر”ی ویلایتی ئۆهایۆ، گوڵە بەیبوون تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و جووڵەی ریخۆڵە ئاسان دەکات و بەگشتی یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات.
دکتۆر نامیق ڕەسول پسپۆری نەخۆشی هەناو، دەربارەی چای گوڵە بەیبوون دەڵێ: گوڵە بەیبوون تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە بەپێی توێژینەوەکانی دێپارتمەنتی “ئۆرۆلۆژیا”ی زانکۆی ئۆهایۆ، ئەنتیئۆکسیدەنتی “ئاپیژنین” کە لە پێکهاتەی بەیبووندایە دەتوانێ بەرگری لە جەستە بکات لە بەرانبەر شێرپەنجەکانی مەمک، گەدە و ریخۆڵە، پێست و پرۆستات و منداڵدان. بەهێزکردنی دڵچای بەیبوون بە کەمکردنەوەی فشاری خوێن و ئاستی کۆلستڕۆڵ دەبێتە هۆی تەندروستیی دڵ. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەم چایە نەخۆشیەکانی دەمارەکانیش کەم دەکاتەوە.
ئەو دکتۆرە باس لە سوودەکانی چای گوڵە بەیبوون دەکات و دەڵێ: هەوکردنی گوێ و چاو، نائارامی چاوەکان کە بەبێ هۆکار فرمێسکیان لێ دێتەخوارەوە، هەوکردنی جومگە، وە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی پێستی ناوەوەی ئەندامە شێدارەکانی وەکو دەم، لووت، سییەکان، گەدە. گووڵە بەیبوون و سودە تەندرووستیەکانی وەکو، بەسودە بۆ کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ و نەهێشتنی و ماندوویەتی جەستە. چارەسەرە بۆ ئەوکەسانەی تووشی زڕخەوی دەبن. ئازارشکێنێکی سروشتییه.
دکتۆر نامیق باس لە چارەسەرییەکانی ئەو گوڵە بەیبوونە دەکات و دەڵێ: ئازاری سک و ئازاری پشت و ئازاری سووڕی مانگانە لەئافرەتاندا دەکات و ڕێکی دەخاتەوە، چارەسەرە بۆ سکچوون وئازاری گەدە و هەوکردنی پێست ئازاری سەر و جومگەکان و کۆکە. ئەم چایە ڕێژەی شەکر لەخوێنا ڕێک دەخات. پارێزگاری لێ دەکات بەم هۆکارەش سوودبەخشە بۆ
تووشبوانی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو. بەرگری لەش بەهێز دەکات یارمەتی زووچاک بوونەوەی برین دەدات. هەڵمژینی هەڵمی گیراوەی بەیبون سوود بەخشە بۆ کێشەکانی ڕەبۆ و هەوکردنی بۆڕی هەناسەو دەرکردنی بەڵغەم. خواردنەوەی چای گووڵەبەیبون تاڵە قژەکان بەهێزدەکات و کڕێشی سەر ناهێڵێت و پێستی سەر بەهێز دەکات، بەکار دەهێنرێ بۆ کاڵکردنەوەی ڕەنگی تاڵە قژەکان. بەسودە بۆ نەخۆشیەکانی بەرگری لەش و ڕۆماتیزم و پێست جوانتر و تەندروستتر دەکات. بەکارهێنانی زەیتی گوڵەبەیبوون بۆ ماسوولکەکان و مەساج پێکردنی یارمەتی حەوانەوەی ماسوولکەکان دەدات. سودبەخشە بۆ چارەسەرکردنی سووتانەوەی پێست لەمنداڵان کە بۆهوی دایبی درووست دەبێ.
دەشڵێت: ئارام بەخشە بۆ زۆربەی هەوکردنە بەکتریایەکانی سەر پێست بەکارهاتووە، بۆ ئارامکردنەوە و خاوکردنەوەی سیستمی ناوەندە کۆئەندامی دەمار و دژە شڵەژان و لەگەڵ ئارامیبووندا بەکارهاتووە، ئەوەی کە جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە سوودی لێ وەرگیراوە وەکو، باو بژەی ناو سك، هەوکردن، سکچوون، ڕشانەوە، چارەسەری ژانە سك، نەخۆشی دەردەکۆپان، تا لە منداڵاندا. کاریەری هەیە لەسەر چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگە و ئازاری پشت و چارەسەرکردنی Bed Sores کە ئەمەش بریتییە لەو حاڵەتەی لە کەسانی نەخۆشدا ڕوودەدات کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر جێگەدا دەمێننەوە و شانەکانی لەشیان بەتایبەتی لە پشت و پشتی پێ تووشی مردن و شیبوونەوە دەبن. وە لەڕووی هەڵسەنگاندنی زانستییەوە، تێبینی کراوە جگە لە هەموو ئەم سوودانەی لەسەرەوە باسمان کرد بۆ ئەم حاڵەتانەش بەکاردێت وەکو، دژە هەوکردن. دژە شێرپەنجە. دژە ڤایرۆسی Common Cold، کە ئەم ڤایرۆسە هەڵامەت دروست دەکات. شەکرە. چارەسەرکردنی هەوکردنی ئەندامی زاوزێی مێینەVaginitis. بۆ برینی گەدە نیو کاتژمێر پێش هەر ژەمێک مشتێک لە گوڵی ووشککراوی بەیبون بکەرە کوپێک ئاوی گەرم دووای چارەگیک لە گرتنەوەی بیپاڵێوە و بیخۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە. بۆ ئەعصاب و توانای جنسی چای بەیبون بخۆ. بەهێزکەری مێشک و بیرکردنەوەیە. میز هینەرە و کێشەی میزەڕۆ چارە دەکات و میزە چرکێ ناهێڵێت. شیری دایکان زیاد دەکات. سوڕی مانگانەی خانمان ڕێک دەخات و ئازاری سووڕەکە کەم دەکاتەوە. بۆ ئازاری شەقیقە خواردنی ڕۆژانەی چای بەیبون و چەورکردنی سەر بە زەیتی بەیبوون. بەردی میزڵندن دێنێتە خوارەوە، بەردەوام خواردنی چای بەیبوون. تەڕی زۆری دامێن ناهێڵێت.