بەرگریی شارستانی هەرێمی كوردستان رایگهیاند، ئاگرهكهی دهۆك كۆنترۆڵ كراو زیاتر لە 100 دووکانی بازاڕی چەلێ لە دهۆک سووتاون.
له ڕاگهیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، كاتژمێر 3:43ی خولهكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشهم 1ی4ی2024، ئاگرێکی گەورە لەناو یەکێک لە بازاڕەکانی ناو سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە.
بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان رایگهیاندووه، بەهۆی ئاگرەکەوە زەرەر و زیانێکی زۆر گەورەی ماددی بە زیاتر لە 100 دوکان کەوتووە.
ئاماژه بهوهش دراوه، بە هەوڵ و تەقەللای کارمەندان و ئەفسەرانمان کە لە 30 تیمی بەرگریی شارستانیی 11 بنکەوە بەشداربوون، توانرا بە سێ كاتژمێر و 20 خولەك ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین.
له كۆتاییدا بهڕێوهبهرایهتی بەرگریی شارستانیی هەرێم دووپاتی کردەوە، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە تەنها هەشت ھاووڵاتی و سێ لەکارمەندانمان بەهۆی دووكەڵەوە هەناسەیان سوار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. ئێستا باری تەندرووستییان جێگیرە.