بۆ یەکەم جار چەند وێنەیەکی كۆڕەوەکەی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 بڵاو دەکرێتەوە

31 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 31/3/1991دا تەنیا 10 ڕۆژ دوای ئەوەی کە ڕاپەڕینی جەماوەری باشووری کوردستان بە پشتیوانیی هێزەکانی پێشمەرگەی بەرەی کوردستانی گەیشتە لوتکە و زۆربەی خاکی باشووری کوردستان لەدەست هێزەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق ڕزگار کران، ڕژێمی بەعس هێرشێکی فراوانی زەمینی و ئاسمانیی کردە سەر باشووری کوردستان و زۆرینەی جەماوەری باشووری کوردستان لە کۆچێکی بەکۆمەڵدا ڕوویان لە ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کرد.
نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا لە ساڵیادی کۆڕەوەکەدا ژمارەیەك وێنەی بڵاوكردۆتەوە كە 33 ساڵ پێش ئێستا گیراون، لە وێنەكاندا دەردەكەوێـت كە ژمارەیەكی رەوەندی كورد شانبەشانی ژمارەیەكی چالاكوانی پۆڵەندی لەو وڵاتە سەرقاڵی كۆكردنەوە و ناردنەوەی كۆمەكن بۆ كۆڕەوی خەڵکی باشووری کوردستان و بەشێك لەو وێنانەش تازەن بۆ یەكەمین جارە لە میدیاكان بڵاو دەبنەوە.
لەنێو وێنەكاندا زیاد رەئوف، نوێنەری ئێستای حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵەندا دەردەكەوێت كە خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی كۆمەكەکە دەكات