سبه‌ی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

ڕۆژی دووشەممە، 1 ی نیسانی 2024، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، 1ی نیسانی 2024، بەبۆنەی سەریساڵی ئاشوورییەکان، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

پشووەکە سەرجەم دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 2 ی نیسانی 2024، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر