په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكییدا پیرۆزبایی له‌ حزبی شیووعیی عێراق و كوردستان ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ 31ى ئازار، پيرۆزباييى يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيووعيى عێراق و كوردستان، له‌ سه‌ركردايه‌تيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر و لايه‌نگرانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به‌ پێزانينه‌وه‌ له‌ مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و ڕۆڵى نيشتمانيى هه‌ردوو حزب له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌يى و به‌شدارييان له‌ بزووتنه‌وه‌‌ و ژيانى سياسيدا ده‌ڕوانين، هه‌روه‌ها به‌ ڕێزه‌وه‌ يادى هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌يان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه ته‌مه‌نێكى درێژيان بۆ خزمه‌تكردن به‌ گه‌ل و نيشتمان له‌ ڕيزه‌كانى حزبى شيووعيدا به‌سه‌ر برد.

له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاندووه‌، سڵاو له‌ گيانى شه‌هيدانى حزبى شيووعى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.