پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

تەرمی بازرگانێکی کورد گەڕێندرایەوە دهۆک

زەڤەر عەلی تەیار بامەڕنی، بازرگان؛ تەرمەکەی لە دوبەیەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری دهۆک بە خاك دەسپێردرێت.

ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئاداری 2024) شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو بازرگانە یەکێک بوو لە ئەندامی ژووری بازرگانی دهۆک و تەمەنی 40 ساڵ بوو، دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ مەبەستی کاری بازرگانی چوو بوو بۆ دوبەی و، لە 24ـی ئادار لە شوێنی مانەوەی خۆی گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باسی کووشتنی ئەو بازرگانە دەکەن، هاوکات دەڵێت: کەسوکاری ئەو بازرگانە و ژووری بازرگانی دهۆک پەیوەندییان بە کونسوڵخانەی عێراق لە دوبەی کردووە و بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە کردووە، لە دوای راپۆرتی پزیشکی دەرچوو کە زەڤەر نەکوژراوە و بەڵکو مردنەکەی ئاسایی بووە.

شوکری جەمیل، گوتیشی: کەسوکاری بازرگانەکە سکاڵایان لەسەر کەس تۆمار نەکردووە.