چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەنسور بارزانی: لە ماوەیەکی کورتدا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکرێتەوە


K24 – هەولێر:

فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی رایگەیاند، هەموو ئەو خێزان و کەسانەی کە لە بەهۆی لافاوەکان زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ خەڵکی خۆمان ئەنجامی دەدەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین.

نوێنەری سەرۆک بارزانی، دەڵێت:هەموو ئەو خێزان و کەسانەی کە لە بەهۆی لافاوەکان زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.

مەنسور بارزانی، گوتیشی: بەڵین دەدەین لە کاتێکی کەمدا قەرەبووی هەموو زیانلێکەوتووان دەکەینەوە.

بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.