پارێزگاری هەولێر رایگەیاند سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر پشووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بە هۆی ناسەقامگیری ڕەوشی کەش و هەوا و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گشتیی و ماندوبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاریی هاوڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، بڕیارماندا بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 2024.3.20، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو.

ئەمڕۆ (19ـی ئاداری 2024) بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجامی بەردەوامبوونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مامناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بەردەوام بێت.