هێمن هه‌ورامی: له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كونسوڵی‌ وڵاتان له‌باره‌ی دوایین به‌یاننامه‌ی پارتی كۆبووینه‌وه‌

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كونسوڵی وڵاتان له‌باره‌ی دوایین به‌یاننامه‌ی پارتی تایبه‌ت به‌ به‌شدارینه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان “كۆبووینه‌وه‌ و بۆیانمان شیكرده‌وه‌”.

هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند: “دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ کونسولەکانی میسر، ئیمارات، سعودییە، فەڵەستین، ئوردن و قەتەر  بۆ شیکردنەوەی دوایین بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتیمان”.

پێشتریش هێمن هه‌ورامی له‌باره‌ی بەشدارینەکردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی ناده‌ستووری به‌سه‌ر ئیراده‌مان سه‌پێندراوه‌.

گوتبوشی: “پارتی پێشڕه‌وی داهێنانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان‌”.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دوێنێ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین کە بە نایاسایی و نادەستووری بەڕێوە بچێت.

دوای بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی لەبارەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هۆکارەکانیش بۆ کوردستانیان و عێراقییەکانیش روونە.