بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ 13 بەنزینخانە داخران

قایمقامی هەولێر ئەمڕۆ دووشەم ئاشكرای كرد، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان، 13 بەنزینخانەیان لە شاری هەولێر داخستووە.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی (بەنزینخانە)، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان، 13 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەهەولێر داخران و سزا دران.

راشیگەیاند: داخستنی ئەو 13 بەنزینخانەیە لە کۆی 168 وێستگە دێت کە لە رێكەوتی 1/3 تاكو 17/3/2024 پشکنینیان بۆ کراوە.

ناوی ئەو بەنزینخانانەش كە داخراون بریتین لەمانەی خوارەوە:-

وێستگەی کۆك/ برایەتی

– وێستگەی هێمن/ ڕێگای مەخموور

-وێستگەی شارەکەم/ کۆیە

-وێستگەی زانا/ کۆیە

-وێستگەی میر/ گەڕەکی شادی

-وێستگەی کرود/ ڕێگای مووسڵ

-وێستگەی باغی گەزنە/ ڕێگای مووسڵ

-وێستگەی دارەبەن/ ڕێگای ئیفراز

-وێستگەی بەتاو/ ڕێگای ئیفراز

وێستگەی تاج/ 120 مەتری عەنکاوە

-وێستگەی بەهار/ بنەسڵاوە

-وێستگەی زریان/ بنەسڵاوە

– وێستگەی هاوینەهەوار/ ڕێگای پیرمام