لە هەولێر…ساڵیادی شەهیدبوونی”عەبدولعەزیز حەكیم” كرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.3.16، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و سەركردە و نوێنەری لایەنەكانە سیاسیەکان و کونسڵ و نێردەی وڵاتان، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، رەوتی حیکمە مەراسمێکی بۆ یادی (15)ساڵەی شەهیدبوونی “عەبدولعەزیز ئەلحەكیم” سەرکردەی دیاری عێراق و دۆستی نزیکی گەلی کورد سازکرد.

لەمەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر له وتارێکدا، وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان بۆ هەولێری پایتەخت، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم یادە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، کە یەکێک بوو لەو تاوانە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعسی ڕوخاوو دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجامیدا، پاشان بەشداربووان لە وتارەکانیاندا، ڕۆلی “ئەلحەكیم”یان، لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ڕوخانى ڕژێمى بەعس بەرزنرخاند و ئاماژەیان بەوەدا هەمیشە پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەبووە لەگەڵ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و لە بەرەی داکۆکیکردن بووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان.

لەکۆتایشدا، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەگەڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئاینی و شێخانی تەریقەت سازکرا.