پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، له ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سبه‌ی دووشه‌م 18ی3ی2024، ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باران بارین له كاته‌كانی به‌یانی زوودا له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هاتنی شه‌پۆڵێكی باران بارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان، پێشبینی باران بارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكان ده‌بارێت له هه‌ندێ كاتدا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەدرەنگانی شەوی دووشەم لەسەر سێ شەم دەبێت، لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:16
سلێمانی:17
دهۆک:15
زاخۆ:16
هەڵەبجە:16
کەرکوک:18
سۆران:14
حاجی ئۆمەران: 7
گەرمیان: 21