سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پەیامێكی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌عید ( سه‌عید گه‌ردی)، به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پیشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی كۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كاك (سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌عید) ناسراو به‌ (سه‌عید گه‌ردی) مان پێ گه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان به‌تایبه‌تی كوڕی به‌ڕێزیان عه‌مید (حاجی سه‌عید گه‌ردی) و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موولایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌عید گه‌ردی به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی