سه‌رۆكى ديوان سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوە
پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارك سترۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕه‌وشى ئێزدييان و شه‌نگال تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
له ديدارهكهدا ژماره‌يه‌ك له ڕاوێژكاران له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون