سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و باری ئەمنی و هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق تاوتوێ كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (13ی ئاداری 2024) لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری دیکەی دیدارەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا بوو.

ھەواڵی زیاتر