سبەی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمرۆ چوراشەممە، 13ـی ئاداری 2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پشووەکەی 14ـی ئادار لە رۆژ ژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و بە بۆنەی لەدایکبوونی بارزانی نەمرەوەیە.

بارزانیی نەمر، سەرکردەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلوول، لە 14ـی ئاداری 1903 لە بارزان، لەدایک بووە؛ لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا، خزمەتێکی گەورەی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد کردووە.

ھەواڵی زیاتر