سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئه‌مڕۆ چاودێری بینینی مانگ بۆ دیاری كردنی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان ده‌كرێت

لێژنەی باڵای بینینی مانگ ڕایدەگەێنێت، ئێوارەی  ئه‌مڕۆ یەکشەممە10ی3ی2024،  بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبینه‌وه‌.

لێژنه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، لەچەند شوێنێکی جیاوازی هه‌رێمی کوردستان چاودێڕی بینینی مانگ دەکەن و لەسەر بنەماو بەڵگە شەرعییەکان بڕیاری لەسەر دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێت .