دوای سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ هەڵەبجە کە چەند بڕیار و پرۆژەیەکی ڕاگەیاند و بەڵێنی دا خەڵکی پارێزگاکە تەنیا جێنەهێڵێت، حکومەت دەستی بە جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژە لە پارێزگاکە کردووە.
بڕیارە سبەی یەکشەممە لە مەراسیمێکدا حەوت پرۆژە لە بواری تەندروستی لە هەڵەبجە بکرێنەوە
پرۆژەکان ڕاستەوخۆ خزمەت بە هاونیشتیمانیان دەکەن، بە تەواوبوونیان چیتر پێویست ناکات بۆ وەرگرنتی چارەسەری چەندین نەخۆشی لە هەڵەبجەوە سەردانی سلێمانی و شارەکانی دیکە بکەن.