کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی3ی2024 ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باران بارین به تایبه‌ت له پارێزگای دهۆك، له كاته‌كانی ئێواره‌شدا ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی یه‌كشه‌م 10ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان نیمچه هه‌ورو هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له هه‌ندێ كات و شوێندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆک: 16
کەرکوک: 20
هەڵەبجە: 18
زاخۆ: 17
سۆران: 13
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 22.