دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لە رۆژی هەشتی مارس سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ هەینی هەشتی مارس/ئاداری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هەشتی مارس پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە،
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت، لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە و ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم.