چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتەوە هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 07-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا؛ گەڕایەوە هەولێر.

ئێوارەی رۆژی شەممە، 24-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆبووەوە.

هەر لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چاوی بە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا جۆرج دەبلیو بوش کەوت.

سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا تاوتوێ کرد.