كردنه‌وه‌ی فێرگەی ئەسپ سواری مای هۆرس

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5_2_2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو عەقید خەسرۆ بەرێوەبەری کاروباری ناوەخۆی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەرزشوانان، فێرگەی ئەسپ سواری مای هۆرس لە ناو زانکۆی نۆلیج کرایەوە.
فێرگە ئەسپ سواریه‌كه‌ بە جوانترین شێواز دیزاین كراوه‌ و خولی ڕاھێنانی ئەسپ سواری و بەخێو کردنی ئەسپ دەگرێتە خۆی.
مەبەست سه‌ره‌كی له ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م فێرگە ئەسپ سواریه‌ هه‌م له‌ کولتووری ره‌سه‌نی كورده‌وای ره‌واجی هه‌بووه‌و پێویسته‌ بایه‌خی پێبدرێ، ھەروەھا وەک لایەنێکی وەرزشی جیهانی ئاوری لێ دراوه‌ته‌وه‌ …
بریاریشه‌ ئاره‌زوومه‌ندان لە چین و توێژو مندالان بە کۆرسی تایبەت لەلایەن راھێنەری شارەزاوە مەشق و راھێنانیان پێ بدرێ .

ھەواڵی زیاتر