ئەمەریکا پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە وپشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دووپاتکردەوە.

رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) کونسڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، پێشوازی لە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی رۆژی 10ـی حوزەیران بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

لە پەیامەکەی کونسڵخانەی گشتیی ئەمەریکادا هاتووە: “پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسییەکی تەندروست و داهاتووی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە”.