کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی  هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە  03- 03- 2024ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی , لەسەر ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران هەیە , هەروەها ئەگەری پروشكە باران هەیە لە ناوچەی جیا جیا  .
هەروەها دەڵێت: بۆ سبەی دووشەممە  04- 03- 2024 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت  ،پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە ………..
  هەولێر : 20
  سلێمانی :18
  دهۆك : 20   
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 19
كەركوك : 21
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 22

ھەواڵی زیاتر