سەۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەنگۆی پێدانی پارچەیەکی سەوزایی بە هاووڵاتییەک رەتدەکاتەوە و جەختیش لەوە دەکاتەوە، “سەر لەبەری ئەم هەواڵ و زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە”.
ئەمڕۆ شەممە، 02-03-2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێدانی پارچەیەکی سەوزایی لەلایەن شارەوانییەتەکەیانەوە بە هاووڵاتییەک بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنین، سەر لەبەری ئەم هەواڵ و زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە هیچ بنەمایەکی نییە”. ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو زەوییەی باسی لێ دەکرێت، “زەوییەکی نیشتەجێی هاووڵاتییان بووە و لەناو بلۆکێکی نیشتەجێ. هەروەها وێنەی تۆماریان بەناوی هاووڵاتییان خۆیان بووە. بڕیاری دادگایان هه بووه و لەلایەن هاووڵاتییانی دەوروبەری زێدەڕۆیی کراوەتە سەر”.
لەبارەی ئەو کەسەی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، “ئەو زانیارییە چەواشەکاریە ڕەتدەکەینەوە و پێویست بوو ئەو بەڕێزە وردتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم بابەتە کردبا و بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت قسەکانی پشتڕاست کردبایەوە؛ نەوەک تاک لایەنە هەواڵ و زانیاریی نادروست و هەڵە بڵاوبكاتەوه” .
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بە هاووڵاتییانی خۆشەویستی خۆمان ڕادەگەیەنین؛ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پرۆسەى ئاوەدانی شەکرە شار و دانیشتووانەکەی” .