ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لەرۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 3/3 و 4/3 ئاسمانی ناوچەكان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری حاڵەتێكی لاوازی بارانبارین دەبێت.
هەروەها گوتی: رێژەی بارانەكە كەم دەبێت و ھەموو ناوچەیەكیش ناگرێتەوە زیاتر بەشێوەی ھەرەمەكی لەھەندێ شوێن بارانی كورت خایان دەبێت و پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت .
گوتیشی: لەكۆتایی ئەم ھەفتەیە لەنێوان 7/3/2024 بۆ 11/3/2024 پێشبینی ھاتنی شەپۆلێكی مامناوەندی بارانبارین دەكرێت كە سەرچاوەی شەپۆلەكە دەریای ناوەڕاستە و ئەگەری رێژەیەكی باش و مامناوەندی باران دەكرێت .
previous post