زانكۆكانی سەڵاحەدین و جیهان پلەی یەكەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەستهێنا

لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان  (University Ranking by Academy Performance) کە بە (URAP)  ناسراوە، هەریەک لە زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکان و زانکۆى جیهان – هەولێر لەسەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکان توانیویانە پلەى یەکەم لە ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنن.

ئەو ڕیزبەندییە کە تایبەتە بە ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان و تێدا زانیارى لەبارەى 3 هەزار زانکۆ و پەیمانگەی خوێندنی باڵا کۆکراوەتەوە و لەسەر بنەماى 6 پێوەرى ئەکادیمى نمرەى گشتى هەر زانکۆیەک دەکراوە و بۆ ساڵى (2022-2023) ڕیزبەندییان بۆ کراوە، لەسەر ئاستى عێراق 14 زانکۆ ناویان تۆمارکراوە.

ڕیزبەندی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (URAP) ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و لە ساڵى 2009 لە پەیمانگەی زانیاری لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراوە.

ئەندامانی تیمی (URAP) توێژەرن لە  (METU) کە خۆبەخشانە وەک خزمەتگوزارییەکی گشتی بەشداری لە تاقیگەی توێژینەوەی (URAP) دەکەن و ئامانجی سەرەکی (URAP) بریتییە لە پەرەپێدانی سیستمێکی ڕیزبەندی بۆ زانکۆ جیهانییەکان لەسەر بنەمای پێوەرەکانی ئەدای ئەکادیمی کە ڕەنگدانەوەی کوالێتی و چەندایەتی بڵاوکراوە زانستییەکانیان بێت.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم ئامانجە(URAP)  لە ساڵى 2010ـەوە ساڵانە ڕیزبەندی جیهانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە