ئەمڕۆ پێنجشەم لە واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ماریۆ دیاز بالارت ئەندامی کۆنگرێس کۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرا.
مەسرور بارزانی و ماریۆ دیاز بالارت هاوڕابوون لەسەر گرینگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردەوامبوونیی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ پێنجشەم، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ نانسی پیلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و سێس مێڵتن و دۆن بەیکن و براد وێنسترەپ و ئەماتا کۆلمەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا كۆببووەوە