ئیحراجییەکی گەورە بەرۆکی ئەوانەی گرتووە کاریان بۆ لابردنی کورسیی پێکهاتەکان کرد

دوای هەوڵدانێکی زۆری چەند لایەنێکی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوای پێشکەشکردنی سکاڵایەک لە دادگای فیدڕالی، دواجار دادگاکە بڕیاریدا 11 کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان و ئاشوری، هەڵگیران.

ئێستا پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر بۆ قەرەبوو کردنەوە و بەو بڕیارەی دادگەی فیدڕاڵی کاروانیان ناوەستێنن و لە نوێترین هەڵوێستیشیاندا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن؛ ئەو سکاڵایە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمارکراوە، بۆیە ئەو بڕیارە بڕیارێکی ستەمکارانەیە، هەروەها تەقلیدێکی سیاسی کۆنە. لە ساڵی 1992ـەوە کە پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە، مافی سیاسی پێکهاتەکان دابین کراوە”.
دەشڵێن:ئەو بڕیارانە لە بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراودایە، لەسەر حسابی هەموو پێکهاتەکان. ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق، کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی تورکمانەکان و کریستییانەکان، ئەمەش هەوڵێکە بۆ گۆڕینی پەرلەمانی کوردستان لە فرەچەشنییەوە بۆ پەرلەمانێکی کوردی موسڵمان”.
ئەو هەڵوێستانە دوای ئەوە دێن، دادگەی فیدراڵی ماوەیەکی زۆرە هاوسەنگی لەدەستداوە و سەنگەریی لە مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان گرتووە. ئەمەش جۆرێک لە ئیحراجی بۆ ئەو لایەنانە دروست کردووە کە پەنایان بۆ ئەو دادگایە بردووە دژی مافی پێکهاتەکان و لە پاساوی ئەو کارەشدا لێدوانی جیاوازجیاواز دەدەن و دەیانەوێت بەو جۆرە لێدوانانە لەو ئیحراجیە دەربازبن کە ئێستا تێیکەوتوون.

ھەواڵی زیاتر