هەڵوێستی سەرۆككۆماری عێراق لە بارەی پێشێلكردنی دەستوورو ناكۆكییەكانی هەولێر بەغدا نائومێدبەخشە

ماوەیەکە دادگەی فیدڕاڵی بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو زنجیرەیەک بڕیاری نایاسایی و نا دەستووری دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەردەکات و بەردەوامە. هەموو کوردێکی دڵسۆز بە کەینوبەینی ئەو دادگە سیاسییە ناڕەحەتە، کەچی سەرۆککۆماری عێڕاق لە جیاتی داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد بەرگری لەو بڕیارانە دەکات.

هۆشیار زێباری لەوبارەوە دەڵێت: هەڵوێستی جەنابی سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە ناکۆکییە داراییەکانی بەغدا- هەرێم، بڕیارە دادوەرییەکان و دادگەی فیدڕالی دژی مافەکانی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراق و هەرێمی کوردستان، مایەی نیگەرانی و نائومێدییه، هەر وەک ئەوەی بێلایەن بێت لێدوان لەبارەی دادگە و پێشێلکردنی دەستوور دەدات. لە کاتێکدا ئەو دەبێ مووبەموو پابەندی دەستوور بێت.