دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وادەی قەدەغەکردنی راوە ماسی راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێنەری له‌  وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتەكەی كردووە، ئاگاداریان دەكاتەوە لە5ی3 تاوه‌كو 15ی6ی2024، راوە ماسی قەدەغەبكرێت جگه‌ له‌ به‌نداوی موسڵ.

 وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه‌، قەدەغەكردنی راوی ماسی لە بەنداوی موسڵ لە1ی4ی2024 دەست پێدەكات تا1ی7ی2024 بەردەوام دەبێت و لە 2ی7 راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاندووه‌، بەكارهێنانی کارەبا، مادە ژەهراوییەکان، مادە تەقەمەنییەكان، تۆڕی کون ورد، کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی کۆمەڵە زیندەوەرە ئاوییەکان لە هەمو کاتێک قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە