ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.28، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە پلان و ئامادەکارییەکانى بهڕێوهچوونى تاقیکردنەوەکانى بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەمووبەشەکانییەوە بۆ ئەمساڵى خوێندنى (2023-2024)ـی قوتابخانە حکومى و ناحکومیەکان کە ڕۆژی 3.3 دەستپێدەکات، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لیژنەی ئەمنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، هەوڵ و کارەکانى ساڵانى ڕابردووى لیژنەى ئەمنى لەکاتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکان بەرز نرخاند و بەدواداچوونی بۆ ئەو هەنگاو و کارانە کرد کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بۆ تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵى قوتابیان گیراوەتەبەر و لە ڕهوشى هۆڵهكانى تاقیکردنەوەکانی كۆڵییهوه کە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە (7) بەڕێوەبەرایەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر (6713) قوتابی لە (122) هۆڵ، تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.
هەروەها پارێزگاری هەولێر، تەئکیدى لەوەکردەوە کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت بە باشترین و سەرکەوتووترین شێوە پڕۆسەى تاقیکردنەوەکان بەڕێوە بچێت و هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە گزیکردن و هەر قوتابیەک گزی کرد بەپێی یاسایی وەزارەتی پەروەردە لە خوێندن دەردەکرێت و هەر مامۆستا و کەسێکیش هاوکاری گزیکردنەک بێت و بەشداربێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر، دووبارە دەستخۆشى لە هەموولایەنەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.